شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گروپێک کە لە ژێر ناوی سەما بێ ئەخلاقی لە ناو دیاربەکر بڵاو دەکات و جەختی لەوە کرد کە دەبێت رێگە بەو جۆرە بەرنامەیانە نەدرێت.
چەند رۆژ پێشتر لە دیاربەکر گروپێک لە ژێر ناوی سەما لە پارکی تەما بە شێوەیەکی نیمچەرووت و بێ ئەخلاقانە هەوڵی بڵاوکردنەوەی بێ ئەخلاقیان دەدا و ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتیی هاوڵاتیان و لە نێوان هاوڵاتیان و گروپەکە شەڕەقسە و پێکدادان رووی دا.
دوای بڵاوبوونەوەی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت گروپەکانی چەپگر و لایەنگری بێ ئەخلاقی هەوڵیاندا کە ناڕەزایەتی مافداری گەلی دیاربەکر تێکببەن و بە شێوەیەکی دیکە نیشان بدەن. بە تایبەت شارەوانی و پەرلەمانتارانی دەم پارتی پشتگریان لە گروپەکە کرد.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار سەبارەت بە رووداوەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "کاتێک رووداوەکەمان بیست راستەخۆ دەستمان بە لێکۆلینەوە کرد و پرسیارمان لە شاهێدحالەکان کرد. رووداوێکە دەبێت لەبارەی قسە بکرێت."
"چالاکیێکە بە شێوەی ئاشکرا تێدا فحوش دەکرێت"
دەمیر وتی، "گروپێک لە پارکێک لەکن مزگەوت لە ژێر ناوی گروپی سوینگئامەد بە شێوەیەکی نیمچەرووت چالاکیێک بەناوی سەما ئەنجام دەدات. هەموو کەس دەزانێت کە ئەمە سەمایەکی ئاسایی نییە. چالاکیێکە بە شێوەی ئاشکرا تێدا فحوش دەکرێت. هەموو کەس دەزانێت کە سەمای تانگۆ چییە، پێویست ناکات پێناسەی بکەین. ئەم چالاکییەی کە بە شێوەیەکی نیمچەرووت ئەنجام دەدرێت هیچ کات ناتوانرێت وەک چالاکیێکی کۆمەڵایەتی، کەلتووری یان شتێکی دیکە وەسف بکرێت. ئەنجام درانی لە پارکێک لەکن مزگەوت دۆخێکی خراپترە."
"هەموو کەس ئاگای لە هەستیاری گەلی ناوچەکە لە بەرامبەر ئیسلام و مزگەوت و ئەخلاق و نامووس هەیە"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی وتی، "باس لە موداخەلە لەو رووداوە دەکرێت. لە راستیدا موداخەلەیەک نییە. کاتێک بۆنەیەک نمایشکرا کە هەموو ئەو کەس و خێزان و منداڵ و گەنج و بەساڵاچووانەی کە هاتبوونە پارکەکە ڕقیان لێبوو، سەرەتا هەمووان دەچوون بۆ ئاگادارکردنەوە و ئامۆژگاریکردن. 'ئەوە دروست نییە. ئێوە ئەو جۆرە ڕەفتارە بێ ئەخلاقیانە بکەن هەم لە دامێنی مزگەوت و هەم لەبەردەم خێزانەکانمان و منداڵ و ژنان. بڕۆن سەما لە شوێنێکی تر بکەن.' چەندین جار هۆشدارییان داوە. بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لە پێداگری لەو چالاکییە. لە بەرامبەر ئەو گەلەی لەوێش موداخەلەیان کردووە. دەبێت کە تەکبیر وترابێت، ئەمە هەستیاریی ئەم گەلەیە. هەموو کەس ئاگای لە هەستیاری گەلی ناوچەکە لە بەرامبەر ئیسلام و مزگەوت و ئەخلاق و نامووس هەیە. ئەگەر کەسێک هەبێت نازانێت، لێرەوە پێیان دەڵێین، دیاربەکر شاری ئەسحابەکانی پێغەمبەرە و کۆمەڵگاکەمان رێگە بەم بێ ئەخلاقیە نادات."
"بە چ بوێری ئەم کارە دەکەن"
دەمیر لە بەردەوامی وتی، "دەبێت ئەم پرسیارانە بکرێت. ئەنجام دانەوە ئەم چالاکییەی فحوش لە شوێنیک وەک دیاربەکر کە هیچ پەیوەندیی لەگەڵ کەلتوور و ئەخلاقمان نییە واتای چییە؟ کی لە پشت لە شتەیە؟ ئەمە چۆن پرۆژەیەکە؟ بە چ بوێری ئەم کارە دەکەن؟ دەبێت ئەم پرسیارانە بکرێن. دەبێت ئەوانەی لە پشت ئەم شتەن ئاشکرا بکرێن. ئەو بەرپرسانەی رێگەیان بەم شتە داوە بۆ چی بێ دەنگ بوون. بۆ چی پۆلیسی ئەخلاق موداخەلەی نەکردووە. بۆ چی داواکار لەبارەی رووداوەکە لێپرسینەوە نەکردووە. بە شێوەیەکی ئاشکرا هێرش دەکرێتە سەر بەهاکانی گەل و سووکایەتی دەکرێت. نابێت لە بەرامبەر ئەم بێ ئەخلاقی و فحوشە بێ دەنگ بێت. گەل بە شێوەیەکی سروشتی ناڕەزایەتی دەربڕیوە و کاتێک پێداگربوون لەو کارەیان شەڕەقسە دەستیپێ کردووە و دواتر پێکدادان رووی داوە. کەسانێک هەوڵ دەدەن ئەم رووداوە وەک رووداوێکی سیاسی نیشان بدەن و ئەم شتە قابلی قبول نییە. بۆ ئەمەش تەنیا یەک پێناسە هەیە؛ سروشت و ئەخلاقی خەڵک تەحەمولی ئەمەی نەکرد و کاردانەوەی هەبوو."
"باوەڕی و کەلتووری ئەم گەلە ئەم جۆرە رووداوانە تەحەمول ناکات و هیچ کات رێگە بەو شتە نادات"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی وتی، "لەم خاڵەوە لە شارێکی وەک دیاربەکردا کە کۆمەڵگای ئێمە زۆر هەستیارە، بەتایبەتی لە مانا ئاینییەکەیدا، و خاکی ئەسحاب، خستنەڕووی ئەمە مانایەکی زۆر جیاوازی هەیە. کەسانێک لە مێژدا لە بەرامبەر نامووسی کۆمەڵگاکەمان پرۆژەیان داڕژتووە. پرۆژەیان داڕژتووە بۆ بڵاوکردنەوەی بێ ئەخلاقی، دوورخستنەوەی لە نامووس و بڵاوکردنەوەی فحوش لە ناو گەل. بەڵام ئەو رووداوە نیشانی داوە، باوەڕی و کەلتووری ئەم گەلە ئەم جۆرە رووداوانە تەحەمول ناکات و هیچ کات رێگە بەو شتە نادات، بە ئیزنی خودا."
"نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەم پرۆژەیانە لە وڵاتەکەمان جێبەجێ بکرێن"
شاهزادە دەمیر لە کۆتاییدا وتی، "دەمەوێت لێرە باس لە شتێکی دیکەش بکەم. دەبێت رێگری لەم جۆرە پرۆژەیانە بکەین کە زیان بە کۆمەڵگا دەدەن. دەبێت تەواوی دەزگاکانی مەدەنی، حیزبەکانی سیاسی، پێشەوایانی گەل، بەرپەرسان و تەواوی مرۆڤەکانی کە رقیان لەو بابەتە هەیە کۆببەن و هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەم رووداوە نیشان بدەن و رێگە نەدەن ئەم پرۆژەیانە لە وڵاتەکەمان جێبەجێ بکرێن. ئەمە تەنها کێشەی گەلی دیاربەکر نییە، تەنها کێشەی گەلی ئەو ناوچەیە نییە کە لەوێ دەژین، کێشەی تەنها چەند حیزبێکی سیاسی نییە. ئەمە کێشەی وڵات و کۆمەڵگایەکە. دەبێت رێگری لە جێبەجێ کردنی ئەم جۆرە بەرنامەیانەی پیس بکرێت. دەبێت رێگری لەو شتانە بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین جەختی لەوە کرد، شەهید فەرماندە محەمەد زەیف هیچ کات وازی لە جیهاد نەهێناوە.
نێچیرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین."
لە دیاربەکر دوای نوێژی هەینی بۆ شەهید محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکەی قەسامی نوێژی مردووی غیابی ئەنجام درا.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ٧٢ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار فەلەستینی گەڕانەوە باکووری کەناری غەززە.